هەرێمی کوردستان: بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن ئەرکی سەرشانی خۆمان بەجێگەیاندووە

شەیری بکە لە:
بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن

بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن

ئاڤا نیوز

سەرۆکایەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ یونامی و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی عێراق جەختیان کردەوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرشانی خۆیان بەجێگەیاندووە، لە داهاتووشدا بەهەمانشێوە کاردەکەن. 

 

بۆچی گرنگە: زیاتر لە ساڵێکە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواکەوتووە، هەرێمی کوردستان دەیەوێت بەزووترین کات وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری بکات، لەم چوارچێوەیە سەرۆکایەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری یونامی و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق کۆبوونەوە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ‏لە کۆبوونەوەکە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی تەواویان بۆ ئاسانکاری و هاوکاریکردنی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە بەشێوەیەکی شەفاف و پیشەییانە دەربڕی.

 

زانیاریی زیاتر: ‏‎سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیان کردووەتەوە "وەک ئەوەی لە ڕابردوو هەنگاوی جدییان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان هەبووە و ئەرکی سەرشانی خۆیان بەجێ گەیاندووە، ئێستاش بە هەمان پەرۆشی و ڕژدییەوە هەموو کارێکی پێویست ئەنجام دەدەن، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت".

 

لەلایەکی دیکەوە: کۆمسیۆن باسی ڕێککارە تەکنیکییەکان و دابەشکردنی کات بۆ هەنگاوەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیان لە چوارچێوەی کاتی بەردەستی یاسایی تەمەنی کۆمسیۆن خستەڕوو و لە هەمانکاتدا نوێنەری یونامیش ئامادەیی نیشان دا کە هاوکاری هەموو هەنگاوەکان بن لە سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ