ڕێکخراوی هەنگاو: ئەمساڵ 525 كەس لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارەدراون

شەیری بکە لە:
ڕێکخراوی هەنگاو: ئەمساڵ 525 كەس لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارەدراون

پەتی سێدارە و ئاڵای ئێران

ئاڤا نیوز

تەنیا لە نۆ مانگی ئەمساڵدا 525 بەندكراو لە بەندیخانە جۆراوجۆرەكانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاپۆڕتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو 9-10-2024، لە وڵاتی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان 525 بەندكراو سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێ کراوە، لەنێویاندا 18 كەسیان ژن بوونە و سێ كەسیشیان تەمەنیان کەمتر لە 18 ساڵ بووە، تەنیا 41 لەسێدارەدان كە دەكاتە 8%ی ژمارەی لەسێدارەدانەکان لە میدیا فەرمییەكانی ئێران ڕاگەیێنراون.

لەلایەكی دیكەوە: هەر بەپێی ناوەڕۆكی ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكە، ناسنامەی 485 لەسێدارەدراو پشتڕاست كراوەتەوە و 113 كەسیان كوردن كە دەكاتە 21%ی كۆی گشتی ژمارەكە.

زانیاریی زیاتر: لانی كەم 20 بەندكراو بەنهێنی و بەبێ ئاگاداری بنەماڵە و مافی دوایین چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەكانیان لەسێدارە دراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ