بەرەی قاوەمەی عێراق دوو هێرشی دیکە دەکاتە سەر ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
ساتی هەڵدانی مووشەکێک لەلایەن مقاوەمەی ئیسلامییەوە بۆ سەر ئیسرائیل

ساتی هەڵدانی مووشەکێک لەلایەن مقاوەمەی ئیسلامییەوە بۆ سەر ئیسرائیل

ئاڤا نیوز 

 

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دوو هێرشی دیکەی کردە سەر ئیسرائیل و دەڵێت، هێرشەکانیان لە دژی ئیسرائیل بەردەوام دەبن.

 

وێنە گەورەکە: سەرەڕای بەردەوامی هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ دوورخستنەوەی وڵاتەکە لە گرژییەکان، بەڵام گرووپە چەکدارەکان لە خاکی عێراقەوە بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق بڵاویکردەوە: سەر لەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 10-10-2024 بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دووجار هێرشیانکردووەتەسەر پێگەیەکی گرنگی ئیسرائیل لە باکووری خاکی "داگیرکراوی" فەڵەستین، جەختیش لە بەردەوامی هێرشەکانی دژی ئیسرائیل دەکاتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 24 کاتژمێری ڕابردوو مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق حەوتجار هێرشیکردووەتەسەر چەند پێگەیەک لەناو ئیسرائیل، زیادبوونی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراقیش بۆسەر ئیسرائیل مەترسی کاردانەوەی ئەو وڵاتەی زیاتر کردووە، بەشێک لە بەرپرسانی عێراق پێشبینی دەکەن لە کاردانەوەی هێرشەکاندا، بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی، گرووپە چەکدارەکان و سەرکردەکانیان بکرێنە ئامانج.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ