پۆندی قوبە بە شێوازێکی نوێ دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:
گوندی قوبە

گوندی قوبە

ئاڤا نیوز 

 

بڕیارە سبەی دەست بە دروستکردنی پۆندی هەرەوەزی قوبە بکرێت، کە دەکەوێتە گوندی قوبە لە سنوری ناحیەی باسرمە.

 

وێنە گەورەکە: پۆندی هەرەوەزی شێوازێکی نوێی ئیدارەدانی ئاوە لە هەرێمی کوردستان، تێیدا هاووڵاتی و حکومەت پێکەوە پرۆژەی کۆکردنەوەی ئاو لە ڕێگەی پۆندەوە جێبەجێ دەکەن، دواتریش هەر پێکەوە ئیدارەی دەدەن.

 

لێدوانی فەرمی: ئەندازیار سەبیحە عوسمان، بەرپرسی بەربەستە خاکییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەکانی ئاو بە ئاڤا نیوزی گوت: پرۆژەی پۆندی هەرەوەزی قوبە، کە بە هاوکاریی حکومەت و خەڵک و ڕێکخراوی یونیسێف جێبەجێ دەکرێت، سبەی کارەکانی دروستکردنی پۆندەکە دەستپێدەکات.

 

زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە پێکدێت لە دروستکردنی پۆندی گوند، سیستەمی وزەی خۆر، پڕۆژەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆ، دروستکرنی پشتێنێکی سەوز بۆ گوندەکە.


ژمارەکان وا دەڵێن:


گوژمەی پرۆژەکە 503 ملیۆن و 385 هەزار دینارە


 بەرزییەکەی 2.6 مەترە


 درێژییەکەی 195 مەترە


 توانای گلدانەوەی 300 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە


بۆچی گرنگە: ئەم ئەزموونە ئامانجییەتی کە ڕۆتین، تێچووی دروستکردنی پۆند و پشتبەستن بە ئاوی ژێرزەوی کەمبکاتەوە، کاریگەریی ڕاستەوخۆشی لەسەر ئاوەدانکردنەوەی زیاتری گوندەکان و بووژانەوەی باری ئابووریی گوندنیشینان دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: