ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر مێشک دادەنێت

شەیری بکە لە:
ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر مێشک دادەنێت

تووشبوون بە کۆرۆنا دەبێتە هۆی هەوکردنی مێشک، وێنە: سکای نیوز

ئاڤا نیوز


سەرەڕای کەمبوونەوەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام زانایان ئاشکرای دەکەن کاریگەری ڤایرۆسەکە لەسەر تووشبووان هەر بەردەوامە.

زانیاری بەدەستهاتوو: توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی "Brain" بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر کەسی تووشبوو دەمێنێت و دەبێتە هۆی هەوکردنی سەنتەری کۆنتڕۆڵی مێشک، ئەمەش دەبێتە هۆی هەناسەتەنگی و ماندووبوون و دڵەڕاوکێ.

لێدوانی فەرمی: د. کاترینا ڕۆی، پسپۆری مێشک لە زانکۆی کامبریج دەڵێت: کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نیشانەکانی لەسەر دەمێنن، ڤایرۆکەسە دوای چەند ساڵێک تاوەکو ئێستا کاریگەری لەسەر دەیان ملیۆن کەس ماوە و کێشەی هەناسەدان و جووڵەی خوێنیان هەیە.

بۆچی گرنگە: ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات؛ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەیان بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەری نەرێنی ڤایرۆسەکەیان لەسەر دەبێت، بەتایبەت لەسەر هەوکردنی مێشک، ئەمەش وا پێویست دەکات ڕێکارەکانی خۆپارێزی چڕتر بکرێن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: