سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی گەنجان دەکات

شەیری بکە لە:

گوتاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی گەشانەوە

ئاڤا نیوز


سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی گەنجان دەکات و ڕایدەگەیێنێت، مەبەستیانە توانای گەنجان بخەنە خزمەتی کوردستان و حكومەت ئامادەیە هەلی كار بۆ هەمووان بڕەخسێنێت.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە قۆناغی دووەمی پرۆژەی گەشانەوە بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە شاری هەولێر ڕاگەیێنرا. پرۆژەکە دابینکردنی پاڵپشتی داراییە بە قەبارەی 50 بۆ 150 ملیۆن دینار لەلایەن حکومەتەوە بۆ بزنسە بچووک و مامناوەندەکان.

 

لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی لە مەراسیمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "حكومڕانیی تەندروست واتا خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان و  لەم جۆرە پڕۆژانە بەردەوام دەبین".


لەلایەکی دیکەوە: 
سەرۆکوەزیران بارزانی پەیامێکی ئاراستەی گەنجان کرد و گوتی: "هەر كەسێك حەز بكات كار بكات كوردستان ماڵێكی فراوانە و بەسوود و بەرهەمدارە، حكومەت ئامادەیە هەلی كار بۆ هەمووان بڕەخسێنێت، ئێمە مەبەستمانە توانای گەنج بخەینە خزمەتی وڵاتەكەمان هەر كەسێك داوا بكات گەنجەكان ڕوو لە هاندەران بكەن و گیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە تەنیا بۆ ئەوەیە لەڕووی سیاسییەوە سوودێك وەربگرێ، داوام لە گەنجانە بەم قسانە هەڵنەخەڵەتێن".


باکگراوند: قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی گەشانەوە لە 25-9- 2023 ڕاگەیێنرا. پرۆژەکە هەشت مەرجی هەیە و، هاووڵاتییان لەڕێگەی ماڵپەڕی گەشانەوە فۆڕم پێشکەش دەکەن و دواتر هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، بە چەند فیلتەرێکدا تێدەپەڕن تاوەکو قەرزەکەیان پێدەدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ