هەنار و تایبەتمەندییە تەندروستییە ناوازەکانی

شەیری بکە لە:
هەنار و تایبەتمەندییە تەندروستییە ناوازەکانی

هەنار

ئاڤا نیوز

 

بە بڕوای پزیشکانی پسپۆڕی تەندروستیی گشتی و خۆراک، میوەی هەنار تایبەتمەندیی تەندروستیی ناوازەی هەیە و دەتوانێت لە چارەسەری زۆر نەخۆشیدا سوودی هەبێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجامی توێژینەوە زانستییە جیاوازەکان دەریدەخەن، کە هەنار تایبەتمەندییەکی بەهێزی دژە ئۆکسێنەر، دژە میکرۆب  و دژە شێرپەنجەی هەیە، هاوکات بە سوودە بۆ حاڵەتی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، کوێرە ڕژێنەکان، ڕۆماتیزم، گرێ و نەخۆشیەکانی دەم و ددان، هاوکات کاریگەریی ئەرێنی لەسەر پێست هەیە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: د. ئۆکسانا میخالێڤا پسپۆری کوێرە ڕژێنەکان و  خۆراک ڕایدەگەیەنێت، خواردنی هەنار بە تۆوەکەیەوە ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە، ئەمەش سوودەکانی هەنار و بەها خۆراکییەکەی زیاد دەکات، چونکە ڕیشاڵی خۆراکی لە خۆراکی زۆر کەسدا ڕێژەیەکی کەم هەیە، ئەمەش چەندین سوودی تەندروستی هەیە، لەوانە ڕێگریکردن لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە، لابردنی ماددە زیانبەخشەکان لە جەستە و باشترکردنی کارکردنی کۆئەندامی هەرس.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەو پزیشکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە زۆرجار تۆوی هەنار زیان بە پەردەی ناوپۆشی گەدە و ڕیخۆڵەکان دەگەیەنێت و هەنار بەتەنها چارەسەری هیچ نەخۆشییەک ناکات، بۆیە کاتێک دووچاری کێشەیەکی تەندروستی دەبییەوە، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ