هەشت جۆری خواردن پێش خەوتن سوودی تەندروستیت پێ دەبەخشێت

شەیری بکە لە:
هەشت جۆری خواردن پێش خەوتن سوودی تەندروستیت پێ دەبەخشێت

ژەمە خواردنێکی تەندروست پێش خەوتن دەتوانیت بیخۆیت - سکای نیوز عەرەبی

ئاڤا نیوز

 

خواردنی شەوانە لەڕوویی تەندروستییەوە خراپە، بەڵام خواردنی کەمی تەندروست پێش خەوتن لەوانەیە سوودی گرنگی تەندروستی هەبێت.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ماڵپەڕی "هێلث" کۆمەڵێک بیرۆکەی بۆ ژەمە سووک و تەندروستەکان پێشکەش کردووە کە دەتوانیت پێش خەوتن بیخۆیت کاتێک هەست بە برسێتی دەکەیت:

 

گێلاسی ترش: تامێکی شیرینی هەیە و بەخواردنی لە درەنگانی شەودا برسێتی سنووردار دەکات، هاوکات ئەو میوەیە میلاتۆنین لەخۆدەگرێت کە هۆرمۆنێکە لە مێشکدا بەرهەم دێت و یارمەتی بەڕێوەبردنی کاتەکانی خەو دەدات.


کێوی: کێوی میلاتۆنین و سیرۆتۆنین لەخۆدەگرێت کە هۆڕمۆنێکی پێویستن لە خولگەی خەو و بەئاگابوونەوەدا، دەوڵەمەندیشە بە دژە ئۆکسێنەر، لەوانە ڤیتامین C و E کە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدەن کە زۆرجار پەیوەندی بە کەمخەوییەوە هەیە.


دۆشاوی شۆفان: دۆشاوی شۆفان هەڵبژاردەیەکی نایاب و باشە بۆ ژەمێکی سووک و ئاسوودەیی لە شەودا. دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، ئەمەش یارمەتیت دەدات کە خەوێکی باش بکەیت.


پارچە سێو لەگەڵ کەرەی بادەم: پارچە سێو دەتوانێت خواردنێکی کەم بێت لە درەنگانی شەودا، بەتایبەتی کاتێک لەگەڵ کەرەی بادەم تێکەڵ دەکرێت، ئەم ژەمە هاوسەنگییەکی باشی سێ ماددە خۆراکییە گەورەکە (واتە چەوری، پرۆتین و کاربۆهیدرات) دابین دەکات.

 

ماست و هەنگوین: کوپێکی بچووکی ماستی یۆنانی لەگەڵ هەنگوین لە درەنگانی شەودا، خواردنێکی بە تام و خۆشت  پێ دەبەخشێت، ئەم ژەمە پرۆتین و شەکری سادەی زیادکراو دابین دەکات.


مۆز و کەرەی فستق: ئەم خواردنە کەمە هاوسەنگییەکی تەواو لە خوێ و شەکر دابین دەکات و دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە سەرەکییەکان.


گوێز: گوێز هەڵبژاردەیەکی نایابە بۆ خواردنی شەوانە، چونکە مەگنیسیۆم و چەوری تەندروست لەخۆدەگرێت.


شەربەتی پرۆتین: شەربەتێکی دەوڵەمەند بە پرۆتین، چەندین سوودی تەندروستی پێشکەش دەکات و ڕەنگە بۆ هەندێک کەس خواردنێکی گونجاو بێت پێش خەوتن، پرۆتین ڕێگری لە برسی بوون دەگرێت، هاوکات خەوێکی باشت پێ دەبەخشێت. 



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان