لە ئەمریکا ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە زیادبووندایە

شەیری بکە لە:
لە ئەمریکا ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە زیادبووندایە

وێنەی ئافرەتێک کە هێمایەکی شێرپەنجەی هەڵگرتووە وەکو ئاماژەیەک بۆ شێرپەنجەی مەمک، وێنە: bbc

ئاڤا نیوز 

 

ژمارەی تووشبووان بە شێرپەنجەی مەمک لە نێو خانمانی خوار تەمەن 50 ساڵ لە ئەمریکا لە بەرزبوونەوە دایە، هاوکات مردن بەهۆیەوە کەمبووەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: شێرپەنجەی مەمک نەخۆشیەکی گواستراوە نییە، بەنزیکەی نیوەی شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتاندا سەرهەڵدەدات، کە هیچ مەترسیەکی دیاریکراو بۆ تووشبون بە نەخۆشیەکەیان نییە، توێژینەوەیەکی نوێی ئەوەی دەرخستووە، ژمارەی گیان لە دەستدان بە شێرپەنجەی مەمک لە ئەمریکا کەمیکردووە، بەڵام زیادبوونی بەرچاو هەیە لە تووشبوون بەم نەخۆشییە. 

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ئەنجێلا جیاکوینتۆ، نووسەری توێژینەوەکە دەڵێت: "هەرچەندە ڕێژەی مردن بەهۆی شێرپەنجەی مەمکەوە بە ڕێژەی %44 کەمیکردووە، بەهۆی پێشکەوتنەکانی دۆزینەوەی چارەسەری پێشوەختە،  بەڵام بەرزبوونەوەی تووشبوون بەم نەخۆشیە پێشکەوتن و چارەسەرەکان خاو دەکاتەوە".  

 

لە لایەکی دیکەوە: لە دوای شێرپەنجەی سییەکان، شێرپەنجەی مەمک بە دووەم هۆکاری مردن هەژمار دەکرێت لە نێو خانمانی ئەمریکادا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ