دراوی دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمریکی
ئاڤا نیوز
بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی و تمەنی ئێرانی بەرزبووەوە.
لێدوانی فەرمی: کەیفی خۆشناو، گوتەبێژی دۆلارفرۆشانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل نرخی دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە، ئەگەر ئیسرائیل وەڵامی ئێران بداتەوە، پێشبینی دەکرێت نرخەکەی زیاتر بەرزبێتەوە.
ژمارەکان وادەڵێت: نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی:
100 دۆلار بە 155 هەزار دینار دەفرۆشرێت
100 دۆلار بە 153 هەزار دینار دەکڕدرێت
نرخی دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی: 100 دۆلار بە شەش ملیۆن تمەنی ئێرانی دەفرۆشرێت، بە حەواڵەوە دەکاتە شەش ملیۆن و 200 هەزار تمەن. هاوکات 100 دۆلار بە پێنج ملیۆن و 900 هەزار تمەن دەکڕدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشبینی دەکرێت سبەی چوارشەممە سزای نوێ بەسەر ئێراندا بسەپێنرێت، ئەوەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی تمەن دەبێت، بە گوتەی کەیفی خۆشناو پێشبینی دەکرێت " 100 دۆلار بە حەوت ملیۆن تمەن بفرۆشرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
پووتین پەیوەندی بە سوودانییەوە دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی سەرژمێری کاریگەری لەسەر دابەزینی هەژموونی سیاسی کەمینەکان دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆن بە چڕی بەسەر ئاسمانی عێراق دەسوڕێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
ئەوەی پێویستە لەبارەی نرخی زێڕ بیزانیت؛ بەپێی پێشبینییەکان دەگاتە چەند؟
18 تشرینی دووەم
گەورەترین کێشەی بەردەم مووچەی مانگەکانی 10 و 11و 12 چارەسەر کرا
18 تشرینی دووەم
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤاوە شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێن بزانە
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
كام جۆری فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێن بە هەمیشەیی؟
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادە دەکرێت