ئێران بە دەیان مووشەک هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
ئێران بە دەیان مووشەک هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل

ساتی کەوتنە خوارەوەی مووشەکێکی ئێران لەناو خاکی ئیسرائیل. وێنە میدیاکانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

بە دەیان مووشەک هێرشکرایە سەر تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل، هاوکات لە ناوخۆی ئیسرائیل بە چەقۆ و چەک هێرش کراوە و کوژراو و بریندار هەیە. سوپای ئیسرائیل دەڵێت لەلایەن ئێرانەوە هێرشیان کراوەتە سەر.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: زەنگی ئاگادارکردنەوە لە تەواوی ئیسرائیل لێدراوە و زیاتر لە 10 ملیۆن ئیسرائیلی چوونەتە ژێرزەمینەکان، حکومەتی ئیسرائیل داوایان لێدەکات بمێننەوە تاوەکو خۆیان ئاگاداریان دەکەنەوە.


ڕاگەیێندراوی فەرمی: 
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هێرشەکە لەناو خاکی ئێرانەوە  بە زیاتر لە 100 مووشەکەوە کراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: هاوکات لەگەڵ هێرشە مووشەکییەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، لە شاری جافای ئیسرائیل هێرشێک بە چەقۆ و دەمانچە کراوە، بەهۆیەوە هەشت کەس کوژراون و 10 کەسیش بریندارن.

نوێدەکرێتەوە...

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ