فەرمانی دامەزراندنی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان بە گرێبەست واژۆ کرا
- کوردستان
- 1 تشرینی یەکەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان بە گرێبەست دەدات
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان بە گرێبەست دەدات و نووسراوەکە واژۆ دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "دوای ڕەزامەندی سەرۆکوەزیران، فەرمانەکە لە نووسینگەی تایبەتیەوە بە واژۆکراوی ڕەوانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە".
زانیاریی زیاتر: ژمارەی ئەو وانەبێژانەی دادەمەزرێن سێ هەزار و 300 کەسە، لەم یەک دوو ڕۆژەدا بە نووسراوی فەرمی فەرمانەکە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەکرێت بۆ ئەوەی مووچەیان بۆ ببەسترێت.
ئەمەش بزانە: مووچەی وانەبێژان دوای دامەزراندنیان بەگرێبەست بەمشێوەیە دەبێت:
- دیبلۆمی باڵا (یەک ساڵ) و بەکالۆریۆس (چوار ساڵ و پێنج ساڵ): 600 هەزار دینار.
- ماستەر و دیبلۆمی باڵا دوو ساڵ، بەکالۆریۆس شەش ساڵ (پسپۆڕی زانستە مرۆڤایەتییەکان): 850 هەزار بۆ یەک ملیۆن دینار.
- دکتۆرا (پسپۆڕی زانستە مرۆڤایەتییەکان): یەک ملیۆن و 100 هەزار دینار بۆ یەک ملیۆن و 250 هەزار دینار.
باکگراوند: هەر ئەمساڵ بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بازرانی 38 هەزار وانەبێژی قوتابخانەکان گرێبەستیان بۆ کرا و بڕیارە مووچەی مانگی نۆ بە گرێبەست وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 8 خولەک لەمەوپێش
بڕیارێک لەبارەی مامۆستایانی خانەنشینەوە دەدرێت
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری کوردانی تاراوگە دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەم مانگە خانەنشینانی نوێ 12 مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرحەباکەی شەهرامەوە تا هەژەندەکەی هەژان
6 نیسان
باوکی مەسک: کوڕەکەم شەرمنە بۆ سیاسەت دەست نادات
5 نیسان
خاوەن پێداویستییەکی تایبەت کتێب خوێندنەوە دەکاتە چارەسەر
5 نیسان
کەشناسی لەبارەی بارانبارینەوە ئاگادارینامەیەک بڵاودەکاتەوە
5 نیسان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری کوردانی تاراوگە دەکاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق لەبارەی دانانی چەک ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاک پارتی: ئەم هەفتەیە شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دووکاندارانی دارەسووتاوەکە بە بڕی یەک ملیار دینار قەرەبوو دەکرێنەوە