ئاڵای ئەمریکا و کۆشکی سپی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
کوشکی سپی پشتگیری خۆی بۆ ئیسرائیل دووپات دەکاتەوە و هێرشەکانی ئیسرائل بە مافی ڕەوای ئیسرائیل دەزانێت بۆ بەرگری کردن لە خۆی.
وێنە گەورەکە: لە هەفتەی ڕابردوو ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی کردە سەر لوبنان و ژمارەیەکی زۆری سەرکردەی ئەم بزووتنەوەیەی کوشت و زیانێکی زۆر بە ژێرخانی ئەم گروپە گەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کارین جین پیێر، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: "مافی ئیسرائیلە کە بەرامبەر گرووپەکانی سەر بە ئێران بەرگری لە خۆی بکات، ئیسرائیل دراوسێی باشی نییە و هەڵکەوتەیەکی جوگرافیای خراپی هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: گوتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەئەوە کرد، ئێمە بۆ کوژرانی تیرۆریستێک کە خوێنی ئەمریکییەکانی ڕشتووە، ناگرین و فرمێسک ناڕژێنین، ئێمە هێشتا هیوا دەخوازین کە بتوانین لە ڕێگەی دیپلۆماسی بگەینە ئاگربەستێکی کاتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمیشەیی".
زانیاریی زیاتر: سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشێکی وشکانی زەمینیی سنووردار ئامادە دەکات و هێزەکانی لوبنان نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی خۆیان پاشەکەشەیان کردووە.
باکگراوند: ئێوارەی ڕۆژی هەینی 27-9-2024، ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان حەسەن نەسروڵڵا و کۆمەڵێک بەرپرسی دیکەی باڵای حیزبوڵڵای لوبنانی کوشت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا: ناتانیاهۆ و گالانت دەستگیر دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا: ناتانیاهۆ و گالانت دەستگیر دەکەین
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای دادی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نەتانیاهۆ و گالانت دەرکرد