مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هێرشەکانی بۆسەر ئیسرائیل چڕدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هێرشەکانی بۆسەر ئیسرائیل چڕدەکاتەوە

نمایشی سەربازی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق - العربیة

ئاڤا نیوز

 

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هێرشەکانی بۆسەر پێگەکانی ئیسرائیل چڕتر دەکاتەوە و بە مووشەک و درۆنەوە چەند شوێنێک لە ئیسرائیل دەکاتە ئامانج.
 
وێنە گەورەکە: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان بەردەوامە و لە بەرامبەریشدا حیزبوڵڵا و گرووپەکانی سەر بە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی بەردەوامن لە بە ئامانجگرتنی پێگەکانی ئیسرائیل لە ڕێگەی ئاراستەکردنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیی لە عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە بەیانی ئەمڕۆوە 30-9-2024 "موجاهیدەکانی مقاوەمەی ئیسلامیی لە عێراق چەند ئامانجێکیان لە ئیسرائیل کردووەتە ئامانج".

 

زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی مقاوەمەی ئیسلامی چەند "ئامانجێکی گرنگیان" لە ئیسرائیل پێکاوە لە ڕێگەی بەکارهێنانی مووشەکی ئەرقەب، ئامانجێک لە حەیفا، ئامانجێکی دیکە لە بەندەری حەیفا و ئامانجێکی گرنگ لە ناوەڕاستی خاکە داگیرکراوەکانمان بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: