توێژینەوەیەکی نوێ سوودی پاشەڕۆی مانگا لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان دەسەلمێنێت

شەیری بکە لە:
توێژینەوەیەکی نوێ سوودی پاشەڕۆی مانگا لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان دەسەلمێنێت

مانگایەک لەناو کێڵگەیەکی کشتوکاڵیدایە، وێنە: nbc

ئاڤا نیوز

 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، بوونی مانگا لەناو کێڵگەکاندا یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ کۆکردنەوەی کاربۆنی زیاتر لەناو خاکدا.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەیەکی ڕێخکراوی ئاڵۆگۆری خاک SAE دەریدەخات: ئەو کێڵگانەی کە ئاژەڵیان تێدا بەخێودەکرێت و پاشەڕۆیان تێکەڵ بە خاک دەبێت، بەرهەمیان زیاترە و کاربۆنی زیاتر لەخۆیدا کۆدەکاتەوە، بەراورد بەو خاکەی تەنها کشتوکاڵی تێدا دەکرێت و هیچ پاشماوەیەکی ئاژەڵی لە خاکەکەیدا نییە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو تویژینەوەیە ئەوەش ئاشکرا دەکات، بوونی مانگا لەو کێڵگە کشتوکاڵییانەدا هۆکارێکە بۆ زیادبوونی چەندین زیندەوەری جۆراوجۆر.

 

لەلایەکی دیکەوەجۆزێف گریدلی، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە ڕێکخراوی SAE، ڕێکخراوی ئاڵۆگۆری کۆمەڵەی خاک دەڵێت: بوونی ئاژەڵ لەناو کێڵگەکاندا کاریگەری ئەرێنی زۆر باش بەجێدەهێڵێت لەوەی کاریگەری دەکاتە سەر کۆکردنەوەی کاربۆنی زیاتر لەناو خاکدا و، پیسکەرە ژینگەییەکان لە هەوادا کەمدەکاتەوە و دەبێتەهۆی زیادبوونی بەرهەمی کشتوکاڵی.


ئەمەش بزانە: بەکارهێنانی پاشماوەی ئاژەڵ لە دێرزەمانەوە لە کوردستان وەکو پەین بەکارهێنراوە و جووتیاران بۆ زیادکردنی بەرهەماکانیان سوودیان لێوەرگرتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: