شاندێکی سامانە سروشتییەكان بۆ کاروانی دووەمی نەوتی سپی لە بەغدایە

شەیری بکە لە:
شاندێکی سامانە سروشتییەكان بۆ کاروانی دووەمی نەوتی سپی لە بەغدایە

دابەشكردنی نەوت. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

بەمەبەستی تاوتوێکردنی ناردنی كاروانی دووەمی نەوتی سپیی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان، شاندێکی  سامانە سروشتییەكان لە بەغدایە و وەڵامی حکومەتی عێراقیش ئەرێنییە.


چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق كۆبووەوە. شاندەکە لە ڕێبین زەنگەنە، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان، فەلاح مەولوود، بەڕێوبەری گشتیی وەبەرهێنانی کانزایی و بەختیار حاجی، بەڕێوەبەری گشتی لە نوێنەرایەتیی هەرێم پێکهاتووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامیان ئەرێنی بووە لەسەر ناردنی كاروانی دووەمی نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندەکە بۆ بەدواداچوون و جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان هەردوو وەزارەت سەبارەت بە ناردنی بەشەنەوتی هەرێم سەردانی بەغدای كردووە، دوای ئەوەی دابەشكردنی كاروانی یەكەم بەرەو كۆتایی دەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان