حیزبوڵڵای لوبنان مووشەکی بالیستیک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵای لوبنان مووشەکی بالیستیک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات

بۆردومانی ئیسرائیل لەلایەن حیزبوڵڵاوە

ئاڤا نیوز

ئیسرائیل مووشەکێکی بالیستیک دەخاتە خوارەوە کە لە لوبنانەوە ئاراستەی کرابوو و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێیداوە و زیاتر لە یەک ملیۆن ئیسرائیلی چوونەتە ژێر زەمینەکانەوە.

 

وێنە گەورەکە: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان بەردەوامە و لە بەرامبەریشدا حیزبوڵڵا و گرووپەکانی نزیکی ئێران بەردەوامن لە بە ئامانجگرتنی پێگەکانی ئیسرائیل لە ڕێگەی ئاراستەکردنی مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تەنەنات مووشەکی بالیستیکیشەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: مووشەکێکی بالیستیک کە لە لوبنانەوە هەڵدرابوو، دوای لێدانی زەنگی ئاگادارکەرەوە لە حەیفا، توانیمان ڕێگری لێ بکەین ئامانجی خۆی بپێکێت.

 

زانیاریی زیاتر: سوپای ئیسرائیل دەشڵێت، دوای ئەوەی حیزبوڵڵا مووشەکێکی ئاراستەی حەیفا و باکوور کرد، زیاتر لە ملیۆنێک ئیسرائیلی بەرەو پەناگەکان ڕایانکرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: