
بۆردومانکردنی وێستگەکانی کارەبا و بەندەرێکی دەریایی لە یەمەن
ئاڤا نیوز
هێرشەکانی فڕۆکە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حووسیەکان لە یەمەن دەستیپێکرد و چەند شوێنێکیان لە حودەیدە لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بۆردوومان کرد.
وێنە گەورەکە: دوای کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و سەرکردەکانی ئەو حیزبە، ئیسرائیل هەڕەشەی کردە سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و ڕایگەیاندبوو دوای حیزبوڵڵا نۆرەی حوسییەکانی یەمەن دێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەیڤید ئەبراهام، گوتەبێژی سەربازیی سوپای ئیسرائیل بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بەرفراواندا دەیان فڕۆکەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، هێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازیی حووسییەکان لە ناوچەکانی ڕەئس عیسا و حودەیدە.
زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی سەربازیی سوپای ئیسرائیل ئەوەشی ئاشکرا کرد، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل وێستگەکانی کارەبا و بەندەرێکی دەریایی لە یەمەن کردووەتە ئامانج کە بۆ هاوردەکردنی نەوت بەکاردەهێنرێت.
لەلایەکی دیکە: دەستەی ڕاگەیاندنی (حووسییەکان) ڕایگەیاند: پێشتر ئامادەکاریمان کردبوو بە بەتاڵکردنەوەی عەمبارەکانی نەوت لە بەندەری ڕەئس عیسا و حودەیدە.
باکگراوند: ئەم هێرشانەی ئیسرائیل دوای ئەوە هات کە سەرۆکی گرووپی حووسیەکان لە یەمەن لە پەیامێکدا دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا گوتی'' خوێنی ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا بەهەدەر ناچێت وەڵام دەدەینەوە''، لە وەڵامدا سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە ڕۆژی حووسییەکان هاتووە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بوو بۆ وەڵامدانەوەی حووسییەکان.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پیشەسازیی درۆنی ئێرانیدا دەسەپێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پیشەسازیی درۆنی ئێرانیدا دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بۆ پزیشکیان: هەڕەشەکانی سەر ئێران ڕەتدەکەینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شەرع ئەنجامدا