لاهوور شێخ جەنگی بۆ بەرپرسانی یەکێتی: تەعەدا لە شاری سلێمانی مەکەن

شەیری بکە لە:
لاهوور شێخ جەنگی بۆ بەرپرسانی یەکێتی: تەعەدا لە شاری سلێمانی مەکەن

لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل

ئاڤا نیوز

 

لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باس لە داگیرکاری زەوییەکانی سلێمانی و گۆیژە و تاپۆکردنی زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەوی دیکە لەسەر کۆمپانیایەکی یەکێتی دەکات و دەڵێت، پێش هەشتی تەمموزیش داگیرکاری زەوی هەبووە، بەڵام بەو شێوەیەی ئێستا نەبووە.

 

لێدوانی فەرمی: لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل ڕایگەیاند: "هیوادارم کۆتایی بە داگیرکردنی زەوی و زاری سلێمانی بێت، ژینگە بەشێکە لە کارنامەی بەرەی گەل و پشتیوانی دەکەین، دژی ئەو پێشێلکاری و داگیرکاریانەین کە بەرامبەر موڵک و ماڵ و زەوی سلێمانی دەکرێن و داوا دەکەم، ئەوەندە  تەعەدا لە شاری سلێمانی نەکرێت".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکی بەرەی گەل لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا یەکێتی و کۆمپانیاکانی ئەو حیزبە بە بەشدار بوون لە "تاڵانکاری سلێمانی" تۆمەتبار دەکات.

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: "ئەوەی یەکێتی کاری لەسەر دەکات 300 دۆنمە، بەڵام زیاتر لە دوو هەزار 261 دۆنم زەوی سلێمانی لەسەر کۆمپانیایەک تاپۆ کراوە، کە شاخی ئەزمەڕیشی لەگەڵدایە، دوای هەڵبژاردن دەست بە تێکدانی شاخی گۆیژە دەکرێت". سەرۆکی بەرەی گەل وادەڵێت.

 

باکگراوند: لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی تێکدانی شاخی گۆیژە و ئامادەکردنی بۆ پڕۆژەی بازرگانیی ناڕەزایی زۆری دانیشتووانی شارەکە و چالاکوانانی ژینگەی لێکەوتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ