ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەیەکی دیکەی حیزبوڵڵای ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەیەکی دیکەی حیزبوڵڵای ڕاگەیاند

نەبیل قائووك، وێنە: ئێکس

ئاڤا نیوز

 

سوپای ئیسرائیل کوژرانی فەماندەیەکی دیکەی حیزبوڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند  و دەڵێت ڕۆژێک دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا کراوەتە ئامانج


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ یەکشەممە سوپای ئیسرائیل کوژرانی نەبیل قاووق، فەرماندەی ئاسایش  و ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێكاری حیزبوڵڵای لوبنانی لە هێرشێکی ئاسمانیدا ڕاگەیاند.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت:  لە 17ی ئەم مانگەوە ئیسرائیل بە هاککردن و تەقاندنەوەی پەیجەرەکان دەستی بە هێرشێکی چڕ بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان کردووە، تاوەکو ئێستا بەهۆی بۆردوومانەکان سەدان چەکدار و کۆمەڵێک سەرکردە و فەرماندەی حیزبەکە کوژراون و هەزاران چەکدار و ئەندامیشی بریندار بوون. دوو ڕۆژ پێش ئێستاش لە هێرشێکدا حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبەکە کوژرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ