سوپای ئیسرائیل هێرشی نوێ دەکاتە سەر حیزبوڵڵای لوبنان

شەیری بکە لە:
سوپای ئیسرائیل هێرشی نوێ دەکاتە سەر حیزبوڵڵای لوبنان

دیمەنێک لەو بۆردوومانەی حەسەن نەسروڵڵای تێدا کوژرا لە بەیرووت، سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز

سوپای ئیسرائیل هێرشی نوێ دەکاتە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبوڵڵای لوبنان، ئەمەش دوای دوو ڕۆژ لە کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەکە.

باکگراوند: لە 17ی ئەم مانگەوە ئیسرائیل دەستی بە هێرشێکی چڕ بۆ سەر لوبنان کردووە، تاوەکو ئێستا سەدان چەکداری حیزبوڵڵا کوژراون و هەزارانیش بریندارن. دوو ڕۆژ پێش ئێستا حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری حیزبوڵڵا و کۆمەڵێک سەرکردەی باڵای بزووتنەوەکە کوژران.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند:  لە چەند کاتژمێرێکدا دەیان ئامانجی حیزبوڵڵامان لە لوبنان کردە ئامانج، زۆربەی ئەو شوێنانەش کە کراونەتە ئامانج کۆگای چەک و تەقەمەنی بوون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ