کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا بۆ ئاڤا: بەرامبەر کوژرانی نەسروڵڵا وەڵاممان دەبێت

شەیری بکە لە:
کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا بۆ ئاڤا: بەرامبەر کوژرانی نەسروڵڵا وەڵاممان دەبێت

چەکدارێکی کەتائیبی سەید ئەلشوهەدا، وێنە: AP

ئاڤا نیوز


گوتەبێژی کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدای عێراق بۆ ئاڤا دانی پێدا دەنێت کە کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا گورزێکی قورس بوو بۆ بەرەی مقاوەمە، بەڵام دووپاتی دەکاتەوە کە ئەوە "سوورتر و ئیرادەیان بەهێزتر دەکات".

وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی هەینی 27-9- 2024 سوپای ئیسرائیل لە هێرشێکدا  حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و چەند سەرکردەیەکی دیکەی باڵای بزووتنەوەکەی کوشت، هێرشەکەش لەسەر ئاستی جیهان کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: کازم فەرتووسی، گوتەبێژی کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا کە بەشێکە لە گرووپی مقاوەمە لە عێراق، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: وەڵاممان لە هەموو بەرەکان دەبێت هەر لە فەڵەستین و لوبنان ویەمەن تاوەکو عێراق، ئێمە وەک کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا و بەرەی مقاوەمە لە شەڕداین، بۆیە پێشبینیکراوە هەر کاتێک هێرش بکەین".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی کوژرانی حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا و هاوەڵەکانی، حکومەتی عێراق بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە سەرتاسەری عێراق ماتەمینی ڕاگەیاند.

 

شەیری بکە لە: