ئێران گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ لوبنان ڕادەگرێت

شەیری بکە لە:
ئێران گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ لوبنان ڕادەگرێت

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئێران، وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز


بەهۆی بۆردوومانی بەردەوامی سوپای ئیسرائیل بۆ لوبنان، ئێران گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ لوبنان ڕاگرت. 

 

وێنە گەورەکە: زیاتر لە هەفتەیەکە سوپای ئیسرائیل زۆر بەچڕی بنکە و بارەگاکانی حیزبوڵڵای لوبنان بۆردوومان دەکات، ڕۆژی 27-9-2024، ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا توانی حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حیزبوڵڵا لە بارەگای سەرەکی ئەم ڕێکخراوە بکوژێت، بەهۆی بۆردوومانەکانیش زۆربەی وڵاتان گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ لوبنان ڕاگرتوون، لەنێویاندا هەرێمی کوردستان. 

 

ڕاگەیێندراوی فەرمی: بەپێی هەواڵی ئاژانسی تەسنیمی ئێران: "ئیران ئەیر تا کاتێکی نادیار تەواوی گەشتەکانی بۆ بەیرووت ڕاگرت". 

 

زانیاریی زیاتر: ڕاگرتنی ئەو گەشتانە لە دوای ئەوە دێت کە ئیسرائیل دزە دەکاتە نێو تۆڕی تاوەری چاودێریی فڕۆکەخانەی بەیرووت و هۆشداری لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی مەدەنی ئێرانی دەدات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ