ئیسرائیل هۆشداری لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی لە لوبنان دەدات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل هۆشداری لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی لە لوبنان دەدات

دیمەنی فڕۆکەیەکی مەدەنی کە بە ئاسمانی لوبنان دەڕوات

ئاڤا نیوز

 


ئیسرائیل دزە دەکاتە نێو تۆڕی تاوەری چاودێریی فڕۆکەخانەی بەیرووت و لەڕێگەیەوە هۆشداری لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی مەدەنی ئێرانی دەدات.


لێدوانی فەرمی: عەلی  حەمییە، وەزیری کار لە حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان بە میدیای وڵاتەکەی ڕایگەیاند: سوپای ئیسرائیل دزەی کردووەتە ناو تۆڕی تاوەری کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی بەیرووت و هۆشداری دەدات لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی مەدەنی ئێرانی کە بەرەو فڕۆکەخانە دەڕوات، ئەگەرنا پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی هێز.

 

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی حەمییە، بەخێرایی دەستوەردانیان کردووە و ڕێگریان لە نیشتنەوەی  فڕۆکە ئێرانییەکە کردووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێگەی " Flight Radar" شوێنی مەبەستی ئەو فڕۆکەیەی نیشان دا کە سوپای ئیسڕائیل دەڵێت سەر بە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی "کاشم-ـە، ئەم فڕۆکەیە پێشتر بارەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ لوبنان گواستووەتەوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ