ڕاهێنانی کۆتایی هەفتە مەترسی توشبوون بە 200 نەخۆشی کەمدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ڕاهێنانی کۆتایی هەفتە مەترسی توشبوون بە 200 نەخۆشی کەمدەکاتەوە

کەسێک لەکاتی ڕاکردن

ئاڤا نیوز

 

زانایان بۆیان دەرکەوتووە ڕاهێنانی کۆتایی هەفتە مەترسی توشبوون بەچەندین  نەخۆشی کەم دەکاتەوە، لەوانە: نەخۆشییەکانی دڵ و ناڕێکی مەزاج.

 

وێنە گەورەکە: توێژینەوەک لەسەر نزیکەی 90,000 کەسی پێگەیشتوو لە بەریتانیا ئەنجامدرا،  دەرکەوت ئەو کەسانەی لە کۆتایی هەفتەدا وەرزش دەکەن هەمان سوودی تەندروستیان وەرگرتووە لەگەڵ ئەو کەسانەی بە درێژای هەفتە ڕاهێنانی وەرزشی دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: دکتۆر شان خورشید، ئەندامی دەستەی وانەبێژی سەنتەری دێمولاس بۆ ناڕێکی دڵ لە نەخۆشخانەی گشتی ماساچوستس لە ئەمریکا ڕایگەیاند: وەرزشکردن لە کۆتایی هەفتەدا بەسە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی زیاتر لە 200 نەخۆشی تەندروستی، گرنگترینیان: نەخۆشییەکانی دڵ، ناڕێکی مەزاج، کێشەی گورچیلە و قەڵەوی.

 

ئەوەش بزانە: پسپۆڕانی تەندروستی پێشنیازی ئەوە دەکەن خەڵک هەفتانە 150 خولەک وەرزشی مامناوەند ئەنجام بدەن، وەک پیاسەی خێرا، پاسکیلسواری، 75 خولەک چالاکی بەهێز و ڕاکردنی خێرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ