ترەمپ و زێلینسکی کۆبوونەوە

شەیری بکە لە:
ترەمپ و زێلینسکی کۆبوونەوە

ساتی کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و ڤلۆدۆمێر زێلینیسکی لە نیۆیۆرک. وێنە؛ میدیا ئەمریکییەکان

ئاڤا نیوز

 


ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە نیویۆرک کۆبوونەوە.

 

وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەی ترەمپ و زێلینسکی لە تاوەری ترەمپ لە نیویۆرک بەڕێوەچوو، ئەمەش ڕۆژێک دوای کۆبوونەوەی زێلینسکی دێت لەگەڵ کامالا هاریس، بەربژیری دیموکراتەکان کە پشتیوانی خۆی بۆ ئۆکراینا دەربڕی.

 

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: پێم وایە ئێمە بۆچوونێکی هاوبەشمان هەیە کە شەڕ لە ئۆکرانیا دەبێت بوەستێت و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پووتین ناتوانێت سەربکەوێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان گوتی: ئەو ڕاستییەی کە ئێمە ئەمڕۆ پێکەوە لێرەین نیشانەیەکی زۆر باشە.

 

زانیاریی زیاتر: تادێت هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا نزیک دەبێتەوە، ترەمپ و هاریس دوو بەربژێرەکەی پۆستی سەرۆکایەتیی هەڵوێستی جیاوازیان هەیە سەبارەت بە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا لە سێیەم ساڵی جەنگەکەی لەگەڵ ڕووسیا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: