
وێنەی ساتی ڕووداوەکە لە بەغدا، میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
لە هێرشێکی چەکداریدا لە بەغدا کەسێکی نزیکی هادی عامری کوژرا و کەسێکی دیکەش لەگەڵیدا بریندار بووە.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: لە ناوچەی ڕاشدیەی بەغدا، دوو چەکدار بە ماتۆڕسکیلێک هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێک کە دوو کەسی تێدا بووە و دەستڕێژی گولـلەیان لێکردووە، بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و ئەوەی دیکەش بەسەختی بریندار بووە.
زانیاریی زیاتر: کوژراوەکە کەسێکی نزیک لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەبنییەیە، دوای هێرشەکەش چەکدارەکان هەڵاتوون؛ تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەی ڕووداوەکەوە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە نەدراوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "ڕووداوەکە کاتژمێر 03:25 خولەکی دوای نیوەڕۆ بووە، تەقەکارەکانیش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراون".
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سەبری عامری، هاوڵزاوای هادی عامری، یەکێکە لە کوژراوەکانی هێرشەکەی بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سکاڵا دژی لەتیف ڕەشید تۆمار دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی بەقاچاخهێنانی بڕێکی زۆر کەبتاگۆن بۆ عێراق پووچەڵ دەکرێتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی عێراق 500 زیندانی ئازاد دەکات
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە حووسییەکان عێراق بەڵێن دەدات