عێراق دیوارێکی ئەمنیی لەسەر سنووری سووریا دروست دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق دیوارێکی ئەمنیی لەسەر سنووری سووریا دروست دەکات

ئەو هێزەی بڕیارە بەدرێژایی دیوارەکەی سەر سنووری نێوان عێراق و سووریا جێگیر بکرێت. وێنە؛ ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی سنووری عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، دیوارێكی ئەمنیی لەسەر سنووری عێراق و سووریا دروست دەکات و هێز ئەمنی زیارتریش بەدرێژایی دیوارەکە جێگیر دەکات.

 

بۆچی گرنگە: سنوورى نێودەوڵەتیی عێراق لەگەڵ شەش وڵاتى دراوسێدا دەگاتە نزیکەی شەش هەزار و 500 کیلۆمەتر، بەشێک لەو سنوورانە هەڕەشەی دزەکردنی چەکدارانی لەسەرە و بە کۆنتڕۆڵکردنی، مەترسییەکان کەمتر دەبنەوە.

 

ڕاگه‌یێنراوی فه‌رمی: دەزگای ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە: وەزیری ناوخۆ دیوارێكی ئەمنیی بە درێژایی 60 كیلۆمەتر لە سنووری نێوان عێراق و سوریا دروست دەکات، بەمەش كۆی مەودای دیوارەكە گەیشتە 200 كم.

 

زانیاریی زیاتر: دیوارەکە دەكەوێتە ناوچەی تریفاوی باشووری قەزای ڕەبیعە لە پارێزگای موسڵ، بەیەکێک لە مەترسیدارترین ناوچەی عێراق دادەنرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: