عێراق 15 تۆن هاوکاریی پزیشکیی ڕەوانەی لوبنان دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق 15 تۆن هاوکاریی پزیشکیی ڕەوانەی لوبنان دەکات

وێنەی کارمەندانی تەندروستی عێراق

ئاڤا نیوز

 

مانگی سووری عێراق کاروانێکی دیکە لە دەرمان و پێداویستی پزیشکیی کە بڕەکەی 15 تۆنە، ڕەوانەی لوبنان دەدات.

 

وێنە گەورەکە: لەوەتەی شەڕی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و سوپای ئیسرائیل دەستی پێکردووە، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان نزیکەی 600 کەس کوژراون و نزیکەی دوو هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون، بەشێکی بریندارەکانیش بۆ چارەسەرکردنیان گواستراونەتەوە عێراق.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: د. عەلی مووسەوی، بەڕێوەبەری بەشی پزیشکیی لە کۆمەڵەی مانگی سووری عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، پێداویستییەکانیان بۆ وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ناردووە؛ "کاروانەکەی ئەمجارە زیاتر لە 40 ماددەی پزیشکی و دەرمانی تایبەت بە چارەسەری برین و ژووری نەشتەرگەری لەخۆ دەگرێت".

 

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی مووسەوی "ئەمە کاروانی دووەمی هاوکارییەکانی عێراقە بۆ لوبنان لە ڕێگەی وشکانییەوە، دوای ئەوەی کاروانی یەکەم لە ڕێگەی ئاسمانییەوە ڕەوانەی بەیرووت کرا".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی شەممە 21-9-2024 دوای تەقینەوەی ئامێرە پەیجەرەکانی دەست ئەندامانی حیزبوڵڵا لە لوبنان و پێکدادانی نێوان هێزەکانی حیزبوڵڵا و سوپای ئیسرائیل، کاروانی یەکەمی هاوکارییەکانی عێراق لە ڕێگەی ئاسمانییەوە گەیێنرایە لوبنان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ