لە عێراقەوە هێرش کرایە سەر ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
لە عێراقەوە هێرش کرایە سەر ئیسرائیل

بۆردومانی ئیلاتی ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە - ڕووسیا تودەی

ئاڤا نیوز

 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە گرووپە چەکدارەکانی عێراق ناسراو بە بەرەی مقاوەمە، لە عێراقەوە به‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشیان کردە سەر بنکەکانی ئیسرائیل. 

 

ڕاگه‌یێنراوی فه‌رمی: ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆت بڵاوی کردەوە، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆكه‌وان لە بەندەری ئیلات کە دەکەوێتە نێوان باشووری ئیسرائیل و شاری عەقەبەی ئوردن تەقیوەتەوە، لەئاکامدا دوو ئیسرائیلی برینداربوون و زیانی ماددییش بەر شوێنەکە کەوتووە.

 

زانیاریی زیاتر: بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆی بەندەری ئیلات لە درێژەی چالاکیەکانیان دێت بۆ پشتیوانی لە گەلانی فەلەستین و لوبنان دژی ئیسرائیل.

 

ئەمەش بزانە: ئێوارەی ئەمڕۆ لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو بوویەوە، تێیدا دووکەڵ لە بەشێکی بەندەرەکە بەرزدەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: