پارتی زیرەکی دەستکرد بۆ هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت

شەیری بکە لە:
پارتی زیرەکی دەستکرد بۆ هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و زیرەکی دەستکرد

ئاڤا نیوز 

 

بۆ پێدانی زۆرترین زانیاریی سەبارەت كارنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەربژێران و شوێنی دەنگدانی دەنگدەر و چەند زانیارییەكی دیكەش، بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە، پارتی زیرەکی دەستکرد بەكاردێنێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: زیرەکی دەستکردی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان شوێنی دەنگدان بە دەنگدەرەكان دەڵێت، هاوكات لەو ڕێگەیەوە دەنگدەر ئاسانتر شوێنی دەنگدانی دەدۆزێتەوە، لەلایەكی دیكەوەش كارنامەی حیزبەكە و كاندیدەكان خراوەتە ڕوو.

 

ئەوەش بزانەزیرەکی دەستکردی 190ی پارتی وەڵامی هەر پرسیارێک دەداتەوە كە ئاراستەی دەكرێت، هاوكات زۆرترین زانیاریش سەبارەت بە مێژوو و پەیڕەو و پڕۆگرامی حیزبەكە دەدات بە خوێنەران.

شەیری بکە لە: