پزیشکیان: حیزبوڵڵا بە تەنیا ناتوانێت ڕووبەڕووی ئیسرائیل ببێتەوە

شەیری بکە لە:
پزیشکیان: حیزبوڵڵا بە تەنیا ناتوانێت ڕووبەڕووی ئیسرائیل ببێتەوە

مەسعوود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران، وێنە: IRNA

ئاڤا نیوز

 

مەسعوود پزیشکیان: نابێت ڕێگە بدەین لوبنان ببێتە غەززەیەکی دیکە بەدەستی ئیسرائیل، دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان و کوژرانی ژمارەیەکی زۆر مەدەنی و وێرانکاری زۆر لە لوبنان مەسعود پزیشکییان داوا لە وڵاتان دەکات هاوکاری لوبنان بن بۆ ئەوەی غەززەیەکی تر دووبارە نەبێتەوە.

 

ڕاگەیێنراوەی فەرمی: سەرۆککۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سی ئێن ئێن: "حیزبوڵڵا ناتوانێت بە تەنیا ڕووبەڕووی ئیسرائیل ببێتەوە و ناتوانێت بە تەنیا لەبەردەم دەوڵەتێکدا بوەستێت کە وڵاتانی ڕۆژئاوا و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بەرگری لێدەکەن و پشتگیری دەکەن و پەروەردەی دەکەن".

 

زانیاریی زیاتر: مەسعوود پزیشکیان هۆشداریدا لەوەی ڕووداوەکانی ئەم دواییە ڕەنگە ببنە ململانێی ناوچەیی کە لەوانەیە مەترسیدار بێت بۆ داهاتووی جیهان، بۆیە دەبێت ڕێگری لەو تاوانکارییە بەردەوامانە بکرێت کە ئیسرائیل ئەنجامی دەدات.

 

ئەمەش بزانە: پزیشکیان لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە، تاوانکارییەکانی ئیسرائیل لەوانەیە ببێتە هۆی فراوانبوونی ململانێکان لە ناوچەکە.

 

باکگراوند: ڕۆژی هەینی 20-9-2024، ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر باشووری بەیرووت 37 ئەندامی حیزبوڵڵا و سەرکردەیەکی دیاری ئەم گرووپەی بە ناوی ئیبراهیم عەقیل کردە ئامانج، بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانەوە لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا 558 هاووڵاتی لوبنانی گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ