سیستانی بۆ ڕاگرتنی گرژییەکانی لوبنان داوایەک دەکات

شەیری بکە لە:
سیستانی بۆ ڕاگرتنی گرژییەکانی لوبنان داوایەک دەکات

وێنەی سیستانی - شەفەق نیوز

ئاڤا نیوز



    
عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی باڵای شیعە مەزهەبەکان هاوسۆزی خۆی بۆ لوبنان ڕاگەیاند و داوای ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل و پاراستنی گەلی لوبنانی کرد.

 

وێنە گەورەکە: زیاتر لە هەفتەیەکە گرژییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان لەو وڵاتە بەردەوامە، لە ئەنجامیشدا دەیان کوژراو و هەزاران برینداری لێکەوتووەتەوە .

 

ڕاگه‌یێنراوی فه‌رمی: نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعە مەزهەبەکان بڵاوی کردەوە: لەم ڕۆژە سەختانەی کە گەلی لوبنانی بەشەرەف پێیدا تێدەپەڕێت، مەرجەعی باڵای شیعە هاوسۆزی خۆی بۆ مەینەتییەکانی گەلی لوبنان دەردەبڕێت .

 

زانیاریی زیاتر: نووسینگەی سیستانی ئاماژەی بەوەش کرد، مەرجەعی باڵای شیعە مەزهەبەکان داوا دەکات هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ڕێگریکردن لە بەردەوامبوونی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاک و گەلی لوبنان، داواش لە باوەڕداران دەکات بەشێوەیەکی خێرا پێداویستی مرۆیی بگەیەنن بۆ ئەو وڵاتە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: