ئەمساڵ 26 کەس بەهۆی تای خوێنبەربوون لە عێراق گیانیان لەدەست داوە

شەیری بکە لە:
ئەمساڵ 26 کەس بەهۆی تای خوێنبەربوون لە عێراق گیانیان لەدەست داوە

تای خوێنبەربوون - سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرای دەکات، لە نۆ مانگی ئەمساڵدا 178 تووشبووی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە وڵاتدا تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 26 کەس گیانی لەدەستداوە.

 

وێنە گەورەکە: نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و ڕێژەی مردن و پەککەوتنی مرۆڤ بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە زۆرە، بۆیەش داپۆشینی گۆشت و پاکو خاوێن ڕاگرتنی لە مێش و مەگەز، دوركەوتنەوە و خۆپارێزی لە كەسانی توشبوو، هاوکات پاککردنەوەی سەتڵی خۆڵ و خاشاك وەک ڕێکاری هەرە سەرەکی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە ناودەبرێن.

 

لێدوانی فەرمی: سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە 178 توشبووی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 26 کەس بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆرترین توشبووی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکانی زیقار، نەینەوا و بەغدا تۆمارکراون، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش توشبوون بە نەخۆشییەکە بەم جۆرەیە:

 

لە پارێزگای دهۆک پێنج توشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

لە پارێزگای هەولێر شەش توشبوو هەیە و هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمارنەکراوە.

لە پارێزگای سلێمانی سێ توشبوو هەیە و هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمارنەکراوە.

 

زانیاریی زیاتر: لە پارێزگای کەرکووکیش چوار توشبووی نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بەهۆی نەخۆشییەکەوە تۆمارکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ