بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل 100 کەس لە لوبنان کوژران

شەیری بکە لە:
بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل 100 کەس لە لوبنان کوژران

دیمەنی کەوتنەخوارەوەی یەکێک لە مووشەکەکانی ئیسرائیل لە لوبنان، وێنە: NPR

ئاڤا نیوز 

 

لە هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان 100 کەس کوژراون و زیاتر لە 400 کەسیش بریندار بوون. کەرتی تەندروستیی وڵاتەکە خراپە و پێویستی بە  دەرمان و پێداویستیی پزیشکی هەیە.

وێنە گەورەکە: زیاتر لە هەفتەیەکە گرژییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان لە سنوورەکانی باشووری ئەو وڵاتە بەردەوامە، لە ئەنجامیشدا دەیان کوژراو و هەزاران برینداری لێکەوتووەتەوە.
 
لێدوانی تایبەت: وەزارەتی تەندروستی لوبنان بۆ ئاڤا نیوز دوایین ئاماری زیانە گیانییەکانی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆسەر باشووری وڵاتەکەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، تەنیا لە بۆردوومانەکانی ئەمڕۆ  100 کەس کوژراون و زیاتر لە 400 کەسیش بریندارن، لەنێو کوژراو و برینداراندا ژن و منداڵ و کارمەندانی تیمی فریاگوزاری تەندروستیی هەیە .

خاڵی نەرێنی: کەرتی تەندروستی لوبنان خراپە و پێویستی زۆری بە دەرمان و هاوکاریی تەندروستی هەیە.

 

باکگراوند: سوپای ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەڕێگەی دەیان فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشێکی چڕی کردە سەر باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 150 شوێنی بۆردوومان کردوون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ