
ئەمساڵ نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکردووە، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
نرخی زێڕ لە سەرەتای کرانەوەی بازاڕەکانی جیهان لەم هەفتەیەدا بەرزبوونەوەیەکی نوێی تۆمارکرد و نرخی ئۆنسەیەک گەیشتە دوو هەزار و 629 دۆلار.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە نرخی زێڕ بە بەرزبوونەوەیەکی نوێ دەستیپێکرد، نرخی هەر ئۆنسەیەک گەیشتە دوو هەزار و 629$ دۆلاری ئەمریکی. لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بەرزبووەتەوە بۆ 556 هەزار و مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 630 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هۆکارە زانراوەکان: گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەردەوامی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، جەنگی غەززە و هێرشەکانی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل بۆ سەر یەکتر، هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و دابەزاندنی ڕێژەی سوو لە دیارترین هۆکارەکانن بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کڕینی زێڕ لەمساڵدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان بەتایبەت هێرشەکانی شەوی ڕابردوو هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ، بەجۆرێک بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕە داراییەکان لە ڕۆژی هەینیدا 9% بەرزبووەتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لە ئەگەری بەردەوامی گرژییەکان، شارەزایانی بازاڕ پێشبینی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ دەکەن.
باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو بەهۆی دابەزاندنی ڕێژی سوو لەلایەن یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا (بانکی ناوەندی) نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکرد و نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە سەرووی دوو هەزار و 600 دۆلاری ئەمریکی، یەکەمجاریشە بگاتە دوو هەزار و 629 دۆلار.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک پارەی غازی ماڵان بە ئۆنلاین لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت