نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا هۆشداریی دەدات

شەیری بکە لە:
نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا هۆشداریی دەدات

دیمەنی هێرشی ئەمشەوی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی لوبنان - سکای نیوز عەرەبییە

ئاڤا نیوز

 

 لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان، نەتەوە یەککگرتووەکان هۆشداریی لە بارەی دۆخی ناوچەکە دەدات.

 

وێنە گەورەکە: دوای هەفتەیەک لە بەردەوامی هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، بەتایبەت لەدوای هەڵمەتە سەربازییەکانی ئیسرائیل کە حیزبوڵڵای کردووەتە ئامانج، ئاستی هەڕەشە و مەترسییەکان لەهەڵکشاندایە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە لوبنان ڕایگەیاند، لە ئەگەری بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل و حیزبووڵڵا بۆ سەر خاکی یەکتر، کارەست ڕوو لە ناوچەکە دەکات، هێرشە سەربازییەکان سوودی بۆ هیچ لایەنێک نابێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، ژمارەی کوژراوان بۆ 45 کەس بەرزبووەتەوە، لە نێویاندا دوو فەرماندەی سەربازیی دیاری حیزبوڵڵا هەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ