ڕێگەیەکی ئاسان بۆ دابەزاندنی کێشی لەش ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:
ڕێگەیەکی ئاسان بۆ دابەزاندنی کێشی لەش ئاشکرا دەکرێت

کۆبوونەوەی چەوری لە دووری کەمەردا، وێنە: ocweightlosscenters

ئاڤا نیوز

 

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی دەریدەخات، کەمکردنەوەی کالۆری بە ڕێژەی 25% تەندروستیت باشتر دەکات و کاریگەری زیاترە بەراورد بە وەرزشکردن لە هۆڵە وەرزشیەکان.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ئەنجامی ئەو توێژینەوەی ئەوە دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن بەبێ ئەوەی سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکەن کەمتر کێشیان دادەبەزێت، لە بەرامبەردا ئەو کەسانەی کە خۆراکی تەندروست و پێویست دەخۆن بە ڕەچاوکردنی کێشی جەستەیان کێشی جەستەیان خێراتر دادەبەزێت.

 

ئەمەش بزانە: کۆبوونەوەی چەوری زیادە لە جەستەدا نیشانەکانی پیری پێشوەختە زیاتر دەکات، ئەگەری مردن بە نەخۆشییەکانی دڵ و گیرانی ملولەکانی خوێن زیاتر دەکات، چونکە خانە چەورییەکان لە جەستەدا دەبنە هۆی هەوکردن.

 

بۆچی گرنگە: سنوردارکردنی وەرگرتنی کالۆری و کەمکردنەوەی خۆراک دەتوانێت کێشی لەش خێراتر دابەزێنێت و یارمەتی دەریشە بۆ باشترکردنی دۆخی دەروونی، هەروەها خەرجی بەشداریکردن لە هۆڵە وەرزشیەکانیش کەمتر دەکاتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: