لە ئەمریکا دوای 13 ساڵ یەکەم سزای لەسێدارەدان جێبەجێ دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە ئەمریکا دوای 13 ساڵ یەکەم سزای لەسێدارەدان جێبەجێ دەکرێت

سزادراوێک ڕاپێچی ژووری لێپرسینەوە دەکرێت لە یەکێک لە زیندانەکانی ئەمرریکا، وێنە: factinate

ئاڤا نیوز

 

دوای 13 ساڵ سزادراوێک لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا، ئەمەش بووە یەکەم سزای لەسێدارەدان لەم ویلایەتەدا لە دوای ساڵی 2011وە.

 

چیرۆکی سەرەکی: فرێدی ئۆوێنز، بەهۆی کوشتنی کاشێر ئیرێن گڕاڤس کە دایکی سێ منداڵ بوو، لەکاتی دزی چەکداری لە فرۆشگایەکی کارۆلینا لە شەوی هالۆوینی ساڵی 1997، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەوەی میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە: ئەمە یەکەم سزای لە سێدارەدانە جێبەجێ بکرێت لە ڕێگەی دەرزی کوشندەوە، لەو پێنج سزای لە سێدارەدانەوەی لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا لە پێنج ویلایەتی جیاوازی ئەمریکا دەرچووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سزای لەسێدارەدان لە 23 ویلایەتی ئەمەریکا هەڵوەشاوەتەوە، شەش ویلایەتی دیکەش، ئەریزۆنا، کالیفۆرنیا، ئۆهایۆ، ئۆریگۆن، پێنسیلڤانیا و تێنسی - پابەندبوون بە ڕاگرتنی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بە بڕیاری پارێزگار.

 

هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە هەموو شێوازی لە سێدارەدانەکان بە دەرزی کوشندە بکرێن، جگە لە لەسێدارەدانی ئالان میلەر لە 26 ئەیلوول لە ویلایەتی ئەلاباما ، کە لە ڕێگەی هەڵمژینی نایترۆجین دەکرێت، ئەمە شێوازە لە سێدارەدانە بە جۆرێک لە ئەشکەنجەدان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ناوزەند کراوە.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: