لە فەرەنسا بەتۆمەتی قۆرخکردنی ڕیکلامە دیجیتاڵییەکان سکاڵا لەسەر گووگڵ تۆمار دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە فەرەنسا بەتۆمەتی قۆرخکردنی ڕیکلامە دیجیتاڵییەکان سکاڵا لەسەر گووگڵ تۆمار دەکرێت

لۆگۆی کۆمپانیای گووگڵی ئەمریکی

ئاڤا نیوز

 

لە فەرەنسا بە تۆمەتی پەیڕەوکردنی سیاسەتی قۆرخکاریی لە بازاڕی ڕیکلامی دیجیتاڵی سکاڵا لەسەر گووگڵ تۆمار دەکرێت و داوای یەک ملیار یۆرۆ لەو کۆمپانیایە دەکرێت.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: دامەزراوەی مایند میدیا بڵاویکردەوە، حەوت گروپی میدیایی کە نوێنەرایەتی 22 کۆمپانیا دەکەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی گووگڵ کە دەستیان بە ڕێوشوێنی یاسایی کردووە.

 

زانیاریی زیاتر: کۆمپانیای چاودێری کێبڕکێی فەرەنسی لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو گووگڵی بە بڕی 220 ملیۆن یۆرۆ سزا دا، بەتۆمەتی ئەوەی گووگڵ خزمەتگوزارییەکانی گەڕانی زیاتری لە کەرتی ڕیکلامی ئۆنلاین کارا کردووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا دانیشتنی سەرەتایی بۆ دیاریکردنی خشتەی دادگاییکردنەکە لە دادگای بازرگانیی لە پاریس بەڕێوەچوو و ڕێوشوێنەکان لە دوو بۆ سێ ساڵ بەردەوام بن.

 

ئەمەش بزانە: کۆمپانیای گووگڵ لە بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکاش لەسەر شێوازەکانی ڕیکلامی دیجیتاڵی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: