
ساتی کردنەوەی کارگە سیلڤانا لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لە ڕێوڕەسمێكدا كارگەی سلیڤانای بۆ بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران كردەوە.
وێنە گەورەکە: سیلڤانا کارگەیەکی بەرهەمهێنانی بەرهەمە گەنمییەکان، هاوکات کارگەکە لەسەر 18 دۆنمی زەوی دروستکراوە، ڕۆژانە هەزار تۆن ئارد لەم کارگەیە بەرهەم دێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لەڕێوڕەسمەكەدا گوتی: هەوڵمان داوە گرنگییەكی تایبەت بە كەرتی چاندن و پیشەسازیی خواردن بدەین، لە ساڵانی ڕابردوو چەندین پڕۆژەی چاندن و كشتوكاڵ ئەنجام دراوە.
"ئێمە بەكردار دەستمان بە دۆزینەوەی بازاڕی ناوخۆیی و دەرەوە بۆ بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان كردووە، ئەمڕۆ چەندین بەرهەمی جووتیارانمان دەگاتە بازاڕەكانی عەرەبی و ئەورووپی و پێویستە و زۆر گرنگە جووتیارانمان زیاتر خۆیان پێشبخەن و ئاستی كوالێتیی بەرهەمەكانیان بەرز ڕابگرن" سەرۆکوەزیران وای گوت.
لە لایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران ئەوەشی خستەڕوو کە كشتوكاڵ یەكێکە لە تەوەرە گرنگەكانی بەرنامەی حکومەت بۆ هەمەجۆركردنی ئابووریی كوردستان، ئامانجیانە كۆمەڵگە لە بەكارهێنەرەوە ببێتە بەرهەمهێنەر.
بۆچی گرنگە؟ کردنەوەی ئەو کارگەیە دەبێتە پاڵنەرێکی گرنگ و سەرەکی بۆ کەرتی ئابووری و کشتوکاڵی، زیاتر لە 200 دەرفەتی کار دابین دەکات، هەروەها کار لەسەر بەرهەمە ناوخۆییەکان دەکات و هەناردەی دەرەوەی وڵاتیشی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک هێرش دەکرێتە سەر ڕێوڕەسمێکی پێکهاتەکان و بریندار هەیە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هاوتا بولگارییەکەی كۆ بوونەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاماری سەردانی چارەخوازان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی ڕاگەیێنرا