بزووتنەوەی نوجەبا: کوشتنی سەرکردەیەکی حیزبوڵڵای عێراق بێ سزا تێناپەڕێت

شەیری بکە لە:
بزووتنەوەی نوجەبا: کوشتنی سەرکردەیەکی حیزبوڵڵای عێراق بێ سزا تێناپەڕێت

ژمارەیەک چەکداری بزووتنەوەی نوجەبا، وێنە: AP

ئاڤا نیوز

 

دوای کوشتنی بەرپرسێکی باڵای حیزبوڵڵای عێراق لە سووریا لە بۆردومانێکدا، بزووتنەوەی نوجەبا لە عێراق هەڕەشەی لە ئیسرائیل دەکات و دووپاتیدەکاتەوە کەبێ گوێدانە هیچ سنوور و پێوەرێک ئیسرائیل دەکەنە ئامانج.

 

وێنە گەورەکە: دوای کوشتنی ئەبو حەیدەر خەفاجی، بەرپرسی باڵای حیزبوڵڵای عێراق لە بۆردومانێکی سووپای ئیسرائیلدا، بزووتنەوەی چەکداریی نوجەبا لە بەیاننامەیەکدا, هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی لە ئیسرائیل کردووە و ئەمریکاشی تۆمەتبار کرد بە پشتیوانیکردنی ئەو خوێن ڕشتنەی ئیسرائیل ئەنجامی دەدات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەی نوجەبا کە بەشێکە لە بەرەی مقاوەمی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "ئیسرائیل بە پاڵپشتیی ئەمریکا جەنگی کۆمەڵکوژیی دژ بە مسوڵمانان بەردەوانی پێدەدات و بەمزووانە وەڵامی دەدینەوە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا جەنگی نێوان ئیسرائیل وحیزبوڵڵا گەشەی مەترسیداری بەخۆیەوە بینیوە، ئەمڕۆ هەینی لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا ئیبراهیم عەقیل، سەکردەی دیاری حیزبوڵڵای لوبنان کوژرا کە دوای فوئاد شوکر دووەم فەرماندەی هێزە چەکدارەکانە کە لە هێرشی ئاسمانیدا دەکوژرێت .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: