ئایا هاوشێوەی پەیجەرەکانی حیزبوڵڵا مۆبایلەکانی دەستمان دەتەقتەوە؟

شەیری بکە لە:
ئایا هاوشێوەی پەیجەرەکانی حیزبوڵڵا مۆبایلەکانی دەستمان دەتەقتەوە؟

ئامێرێکی مۆبایل لەکاتی تەقینەوەی باترییەکەی

ئاڤا نیوز

 

پاش تەقینەوەی ئامێرە ئاگادارکردنەوەکانی(پەیجەر) حیزبوڵڵا کە لەلایەن ئەندام و چەکدارەکانییەوە بەکاردەهێنران، ئایا مەترسیی ئەوە هەیە ئەو مۆبایلانەی ڕۆژانە بەدەستمانەوەن هاوشێوەی پەیجەرەکانی حیزبوڵلا بتەقنەوە؟

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە، لە ڕووداوێکی دەگمەندا و لەیەک کاتتدا ئەو ئامێرانەی کە ئەندامانی حیزبوڵلا بۆ ئاگادارکردنە و پەیوەندی کردن لەگەڵ لەیەکدی بەکاریدەهێنن،  لەناو گیرفان و دەستی هەزاران چەکدار و ئەندامی حیزبوڵڵا لەسەرانسەری لوبنان و سووریا تەقینەوە،  هەزاران کەس بریندار بوون و 13 کەسیش کوژران، لەناو بریندارەکانیشدا باڵیۆزی ئێران لە لوبنان هەیە. ڕاستەوخۆش دوای ڕووداوەکە حیزبوڵڵا پەنجەی تۆمەتی بۆ ئیسرائیل درێژ کرد.

 

هۆکارە زانراوەکان: بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، ڕووداوەکەی لوبنان هێرشی ئەلیکترۆنی نییە، بەڵکو سەرجەم ئەو ئامێرانە [ پەیجەر] بەر لەوەی بگەنە دەست ئەندامانی حیزبوڵلا، دەستکاریی کراون و ماددەی کیمیایی و تەقینەوە لەگەڵ پاترییەکەیان تێکەڵکراوە و دواتر، لە ڕێگەی هاککردن و ناردنی شەپۆلێکی زۆری وزەی کارۆموگناتیسی ئامێرەکان گەرم بوون و تەقیوونەتەوە.


ئایا دەکرێت ئەو مۆبایلەی دەستت لەهەر ساتێکدا بتەقێتەوە؟ 

 

دکتۆر ئوسامە مستەفا، پسپۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاریی میسری لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ 'عەرەبیە نێت' دەڵێت: ئەوەی لە لوبنان ڕوویدا بە ئەنقەست بوو، چونکە ئەو ئامێرانەی کە چوار مانگ لەمەوبەر گەیشتنە دەست حیزبوڵڵا، ماددەی تەقەمەنی هەستیاریان تێدابوو.

 

ئەو پسپۆڕە دەشڵێت، گەرمبوون و زیاد بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی نابێتە هۆی ئەو تەقینەوە لەناکاوەی کە زیانێکی زۆر بە بەکارهێنەرانی بگەیێنێت، ئەو ڕووداوەی کە لە لوبنان  ڕوویدا دەگمەنە و  کارەساتێکی وا گەورە بۆ ئامێرەکانی پەیوەندی و مۆبایلەکانی دەستمان بەو شێوە گەورەیە ڕوونادات.

 

چی بکرێت بۆ پاراستنی مۆبایلەکانمان؟


شارەزایانی تەکنەلۆژیای ئامۆژگاریمان دەکەن، پێویستە مۆبایل لەبەر تیشکی خۆر جێنەهێڵڕێت، هاوکات دووربین لە بەکارهێنانی کێبڵ و پاتری کواڵێتی نزم، ئەمەش گرنگترین هۆکارە بۆ پاراستنی مۆبایلەکانمان.

 

هۆکارەکانی گەرمبوونی مۆبایلەکانمان چین؟


خۆبەدوورگرتن لە کارپێکردنی زۆرێک لە ئەپلیکەیشنەکان و بژاردەی "پاراستنی بارگاویکردن" (Charging protection) لە مۆبایلەکاندا کارا بکرێت کە لە زۆربەی مۆبایلەکاندا هەیە، چونکە بارگاویکردنی بەردەوام  دوای ڕێژەی 100% مەترسی لەسەر تەمەنی پاتری دروست دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: