ئێران هەڵوێستی لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی سەر لوبنان ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
ئێران هەڵوێستی لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی سەر لوبنان ڕاگەیاند

وەزیری دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز

 

ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی سەر لوبنان بۆ سەر ئەندامانی حیزبووڵا ڕادەگەیێنێت، بە کردەوەیەکی "تیرۆریستی" لەلایەن ئیسرائیلەوە ناوی دەبات، ئامادەیی وڵاتەکەشی پیشان دەدات بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان.

 

وێنە گەورەکە: تەقینەوەی ئامێرە بێتەلەکانی دەست ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان کە کوژرانی نۆ ئەندامی ئەو حیزبە و برینداربوونی نزیکەی سێ هەزاری دیکەی لێکەوتەوە، هێرشەکە کاردانەوەی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدواداهات و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە ڕاگەیاند.

 

لێدوانی فەرمی: بەپێی ئاژانسی ئیرنای ئێران، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ عەبدوڵڵا بوحەبیب، هاوتا لوبنانییەکەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کردووە، هێرشەکەی سەرکۆنە کردووە و ئامادەیی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان یان گواستنەوەیان بۆ تاران دەربڕیوە.

 

زانیاریی زیاتر: لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا عێراقچی ئاماژەی بەوە کردووە کە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم ڕووداوە بریندار بووە، هاوکات سوپاسی حکومەتی لوبنانی کردووە بۆ ڕێوشوێنە خێراکان لە چارەسەرکردنی باڵیۆزەکەیان و  پرسیاریشی لە دوایین پێشهاتەکانی چارەسەرکردنی کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: