حەسەن نەسروڵڵا پێشتر هۆشداری لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکە دابوو

شەیری بکە لە:
حەسەن نەسروڵڵا پێشتر هۆشداری لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکە دابوو

حەسەن نەسروڵڵا - ئەمینداری حیزبوڵڵای لوبنانی

ئاڤا نیوز 



ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان پێشتر هۆشداری لە بەکارهێنانی هەموو جۆرە ئامێرێکی پەیوەندی ئەلیکترۆنی دابوو .

 

چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 03:30 خولەکی دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 17-9-2024، هێرشێکی ئەلیکترۆنی لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە سەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان، لەڕێگەی هاککردنەوە لەیەک کاتدا بێتەلەکان تەقێنرانەوە.


 
لێدوانی فەرمی: لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە دیارنییە مێژوەکەی بۆ کەی دەگەڕێتەوە، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت: ئیسرائیل لەڕێگەی موبایلەوە سیخوری بەسەر سەرجەم هاوڵاتیانی لوبنانەوە دەکات و پێویستی بە کەسانی سیخور نەماوە، تەنیا لەڕێگەی ئامێرێکی بچووکەوە دێتە نێو ماڵی هەموو ئەو کەسانەی مۆبایل بەکاردەهێنن.

 

زانیاری زیاتر: لەو گرتە ڤیدیۆیەدا نەسروڵڵا داوا لە ئەندامانی حیزبەکەی دەکات بۆ پارێزگاری لە گیانی خۆیان و خێزانەکانیان، دەستبەرداری هەموو جۆرە ئامیرێکی مۆبایل و پەیوەندیکردن بن و بەهیچ شێوەیەک بەکاری نەهێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: