سەرۆك بارزانی: پێویستە هەڵبژاردنێكی ئازاد و دوور لە گرفت بەڕێوەبچێت

شەیری بکە لە:
سەرۆك بارزانی: پێویستە هەڵبژاردنێكی ئازاد و دوور لە گرفت بەڕێوەبچێت

سەرۆك بارزانی و ستیڤن هیتچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق. وێنە؛ بارەگای بارزانی

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی و ستیڤن هیتچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كۆبوونەوە و چەند تەوەرێكیان تاووتوێ كرد و لەنێویاندا پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: لە دیدارەكێکدا لەگەڵ بالیۆزی بەریتانیا لە عێراق و ئاندرۆ بیزلی، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر، بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەنجامە ئەرێنییەكانی دوایین سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا.

 

زانیاریی زیاتر: لە دیدارەكەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و سەرۆك بارزانی ئەوەی بۆ شاندی میوان دووپات كردەوە، پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەكی ئازاد و شەفاف و بێگەرد و دوور لە هەر جۆرە كۆسپ و گیروگرفتێك بەڕێوە بچێت.

 

ئەوەش بزانە: پرسی مانەوەی هێزی هاوپەیمانان و هاریكاری و هەماهەنگیی نێوان هێزی هاوپەیمانان و سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی كوردستان تەوەرێکی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ