پرسی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەبرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- بزنس
- 17 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێ، بابەتی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دیراسەی بۆ دەکرێ و بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران باس بکرێت.
وێنە گەورەكە: جگە لەو مامۆستا وانەبێژانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی كرانە گرێبەست، لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 31 هەزار فەرمانبەرانی گرێبەست هەیە و 7%ی كۆی گشتیی مووچەخۆرانی شارستانی پێكدێنن، بەپێی بڕوانامە و جۆری كاركردنیان بڕی مووچەیان دیاریكراوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو بابەتە دەبرێتە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، هەرچەندە بەرپرسانی باڵای حکومەت دەڵێن ئەم پرسە وردبینی و بەدواداچوونی زۆری پێویستە و کاتی دەوێت تاوەکو یەکلایی دەبێتەوە. سەرچاوەکەی ئاڤا دڵنیایی دایە فەرمانبەرانی گرێبەست کە بەهەمیشەییکردنیان کاری لەپێشینەیان دەبێت
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەموو چوارشەممەیەک ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە، بەڵام ئاڤا نیوز زانیویەتی سبەی چوارشەممە بەهۆی سەرقاڵییان بە کردنەوەی چەند پرۆژەیەکی ستراتیژی کۆبوونەوەکە ناکرێت و دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
ئەوەش بزانە: بەپێی ڕێنمایی ژمارە 10ـی ساڵی 2019ـی وەزارەتی دارایی و ئابووری، مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست بەمشێوەیە:
- بێ بڕوانامە 250 هەزار دینار.
- بڕوانامەی سەرەتایی 275 هەزار دینار.
- بڕوانامەی ناوەندی 300 هەزار دینار.
- بڕوانامەی ئامادەیی 350 هەزار دینار.
دبیلۆم 400 هەزار دینار.
شۆفێری ئۆتۆمبێلی بچووك 450 هەزار دینار.
زانیاریی زیاتر: مووچەی بێ بڕوانامەكان و شۆفێر و باخەوان و پاسەوان و سەرجەم جۆرەكانی دیکە بەمشێوەیە:
-شۆفێری ئۆتۆمبێلی بچووك 450 هەزار دینارە
- شۆفێری ئۆتۆمبێلی گەورە - 500 هەزار دینار
- شۆفێری ئۆتۆمبێلی قورس - 650 هەزار دینار
- ئیشپێكەری مۆلیدە - ئیشپێكەری مزەخە - 350 هەزار دینار
- ئیشپێكەری كارگە - 500 هەزار دینار
- پاككەرەوەی شارەوانی - 450 هەزار دینار
- باخەوان - 400 هەزار دینار
كارەباچی - 350 هەزار دینار
- پاسەوان - 350 هەزار دینار
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن: ژمارەی هێزەکانمان لە سووریا کەمدەکەینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: دۆخی سووریا مەترسیدارە
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
حكومەتی هەرێمی كوردستان پێدانی قەرز بۆ كارەبای وزەی خۆر دەستپێدەكات
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەقڵاوە پاشماوەی خۆراک لە زبڵ و خاشاک جیا دەکرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەراسیمی بەخشین تایبەت بە کاکەییەکان بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان