لوبنان ئاماری کوژراو و بریندارانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکە ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
لوبنان ئاماری کوژراو و بریندارانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکە ڕادەگەیێنێت

فیراس ئەبیەز، وەزیری تەندروستی لوبنان لەکاتی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی، وێنە: تایبەت بە ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان نوێترین ئاماری کوژراو و بریندارانی بەهۆی "هێرشە ئەلیکترۆنییەکەوە" ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیێنێت،  هەشت کوژراو و نزیکەی دوو هەزار و 750 بریندار هەیە.

چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە هێرشێکی ئەلیکترۆنی لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە سەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فیراس ئەبیەز، وەزیری تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند: بەهۆی تەقینەوەکانەوە هەشت کوژراو هەیە لەگەڵ دوو هەزار و 750 بریندار، لەو ژمارەیەش دۆخی تەندروستی 2 هەزار و 100 کەسیان ناجێگیرە.

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی وەزیری تەندروستیی لوبنان، بریندارەکان لە 100 نەخۆشخانەی وڵاتەکە چارەسەر دەکرێن و بانگەوازیش بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکان دەکات لەوەی پێشوازیی لە بریندارەکان بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: