حیزبوڵڵای لوبنان: هۆکاری تەقینەوەی ئامێرە بێتەلەکان دیارنییە

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵای لوبنان: هۆکاری تەقینەوەی ئامێرە بێتەلەکان دیارنییە

سەربازانی سوپای لوبنان دوای تەقینەوەکان دەرگای چوونە ژوورەوەی یەکێک لە گەڕەکەکانی باشووری بەیروتیان داخستووە، سەرچاوە: BBC

ئاڤا نیوز

 

حیزبوڵڵای لوبنان لەبارەی تەقینەوەی ئامێرە بێتەلەکانی دەست ئەندامەکانی ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیێنێ، تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکان لای ئەوان شاراوەیە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە هێرشێکی ئەلیکترۆنی کرایە سەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان و لەڕێگەی هاککردنەوە تەقێنرانەوە، تاوەکو ئێستا کوژرانی هەشت کەس و بریندابوونی دوو هەزار و 750 کەس لە لوبنان و، برینداربوونی دەیان کەسی دیکە لە سووریا ڕاگەیێنراوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هێرشەکە لە کاتژمێر 3:30 خولەکی دوای نیوەڕۆ بووە و ئەندامانی حیزبەکەی کردووەتە ئامانج. تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکان ئاشکرا نییە و دەزگا تایبەتمەندەکانی حیزبوڵڵا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانی ئەمنی و زانستین بۆ زانینی هۆکارەکان.

لەلایەکی دیکە: فیراس ئەبیەز، وەزیری تەندروستیی لوبنان لەبارەی زیانە گیانییەکانی هێرشەکە ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا هەشت کەس کوژراون و  دوو هەزار و 750 کەسیش بریندار بوون.

گۆشەیەکی دیکە: سەرچاوەکان تەنانەت چەند دەزگایەکی میدیایی ئیسرائیلیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن هێرشەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە کراوە، بەڵام حیزبوڵڵا لە ڕاگەیێنراوەکەیدا ئاماژەی بە ئیسرائیل نەکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: