بەهۆی هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی لوبنان زیاتر لە هەزار کەس بریندارن

شەیری بکە لە:
بەهۆی هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی لوبنان زیاتر لە هەزار کەس بریندارن

ساتی گواستنەوەی یەکێک لە برینداربووانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، وێنە: سۆشێال میدیا

ئاڤا نیوز 

 

بەهۆی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی لە لوبنان زیاتر لە هەزار و 200 چەکداری حیزبوڵڵای لوبنان بریندار بوون. 

 

چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە هێرشێکی ئەلیکترۆنی لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە سەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان و بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 200 کەس بریندار بوون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیاکانی نزیک لە حیزبوڵڵا ڕایانگەیاند، بەهۆی هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی سەر ئامێرەکانی بێتەل لە لوبنان زیاد لە هەزار و 200 ئەندامی حیزبوڵڵا برینداربوون. 

 

ئەمەش بزانە: تایبەتمەندییەکانی ئامێری پەیجەر:



- یەکێکە لە ئامێرەکانی پەیوەندیکردن (بێتەل یان لاسلکی).

- هەڵگرتنی ئاسانە و بچووکە، بلوتوس و وایفای هەیە.

- توانای گۆڕینەوە و ناردنی کورتەنامەی هەیە.

- ڕێگری لەوە دەکات سیخوڕی بەسەر پەیوەندییەکانتەوە بکرێت.

- دروستکراوی وڵاتی چینە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: